وشەتێپەرەکان رۆلێکی کاریگەریان هەیە لە پاراستنی بەڵگە و زانیاریەکان. هێندێک کات وشەتێپەرێکی سادە دەتوانێ بەڵگە و زانیاری زۆر گرینگ بە هاسانی لە ناو بەرێ یان بۆ وێنە هاکێرەکان دەتوانن ئەو وشەتێپەرانەی کە لە رووی ئەمنییەتیەوە مەتمانە بەخش نین بدەنە بەر هێرش و ئەوەی مەبەستیان بێ وەدەستی خەن. بەڵام ئەگەر ئەم وشەتێپەرانە بە جۆرێک هەڵبژێردرێن کە تێکەڵاوێک بێ لە هێما و نیشانەکان بە بێ شک ئەمنییەتیان پارێزراوتر دەبێ. ئەم چەشنە وشەتێپەرانە کە بە Sensetive ناودێر کراون بریتین لە ژمارە و پیتی گەورە و بچووک، هەروەها هێماکان. بەم هۆیەوە توانایی هەک بوون بە رێژەیێکی زۆر دادەبەزێ.
درووست کردنی ئەم چەشنە وشەتێپەرانە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی Random Password Generator بە ئەنجام دەگات و وێرای هەڵکەوت بوونی وشەتێپەرەکان، هەستان بۆ بەرێوەبردنیشیان هاسانتر دەبێ و بەکارهێنەر دەتوانێ بۆ هەر کارێک وشەی تێپەر درووست بکات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Notepad++ 6.8.8
Notepad++ بەرنامەیێکی خۆراییە بۆ دەسکاری کردنی کۆدی سەرەکی (source code) پرۆگرامەکان و هەر وەها جێگرەوەیێکی باشە بۆNotepadی ویندۆز. ئەم ئامرازە پشتیوانی لە زۆر زمانی جۆراوجۆر دەکات.
هیندێک لە تایبەتمەندی ئەم ئامرازە بریتین لە:
دەسنیشانکردنی syntaxـەکان، جیاکردنەوە و چوارچێوە کردنی کۆدەکان، پێگەیاندنی خۆکارانەی کۆدەکان، دەسکاریکردنی هاوکاتی چەند فایل، Drag & Dropی بابەتەکان،توانایی گەران و...هەروەها ئەم ئامرازە توانایی پاشەکەوتکردن وئیجرای ماکرۆکانی هەیە. جگە لە تەواوی ئیمکاناتی باسکراو ئەم ئامرازە بە زمانی C++ نوسراوە و بۆتە هۆی راکێشانی سەرنجی زۆر لە بەکارهێنەران بۆ لای خۆی.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Okdo Pdf to Image Converter Pro
یەکێک لە کێشەکانی ئێمە کە بەردەوام لە گەڵی بەرەو روو دەبینەوە، نەبوونی پشتیوانی ویندۆز لە گشت فۆرمەتەکانە. بەکارهێنان و نیشاندانی فۆرمەتە تایبەتییەکان پێویستی بە بوونی ئامرازی تایبەتی خۆی هەیە کە بتوانێ فۆرمەتەکان بناسێتەوە. بەڵام بە پێچەوانە هێندێک فۆرمەتیش هەن کە بەبێ بوونی هیچ کێشەیێک بە بوونی ئامرازەکانی ئەم بوارە لە ویندۆز دا نیشان دەدرێن. بۆ وێنە وێنەکان بە شێوەی ئاسایی لە ویندۆز دا پشتیوانی دەکرێن و ئەم سیستەمە توانایی نیشاندانی فۆرمەتە باوەکانی هەیە. بە لە بەر چاوگرتنی ئەم کورتە باسە دەمانهەوێ نەرمەواڵەیێک بناسێنین کە لە توانای دایە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکان بۆ وێنە بگۆرێ.
Okdo All to Image Converter Professional ئەم نەرمەواڵەیەیە کە بە پشتیوانی لە فۆرمەتە جیاوازەکانی باو لە بواری جۆراوجۆر دا وەک گشت بەڵگەکان، لاپەرەکانی وێب، پی دی ئێفەکان، ئسلاید شۆکان و...دەگۆرێ بۆ وێنە بە توانایی نیشاندان بە شێوەی ئاسایی لە سیستەم دا, کە بە چەند کرتە کردنێک بە ئەنجام دەگات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
A-PDF Watermark 4.7.6
هەر کام لە ئێمە لە گەڵ بەڵگەکانی پی دی ئێف ئاشناین و کەڵکمان لێ وەرگرتووە، رەنگە هێندێک لە ئێمە بۆ ئامانجی جۆراوجۆر هەستابین بە بڵاو کردنەوەی بەڵگەنامە بە فۆرمەتی پی دی ئێف. بۆ وێنە رەنگە بەرێوەبەری ماڵپەرێکی فێرکاری بووبین و هەوڵمان دابێ بە دانی زانیاری بۆ بەکارهێنەر بە هۆی پەرتووکی ئێلێکترۆنی بە فۆرمەتی پی دی ئێف. بەڵام هەموو کات کەسانێک هەن کە بە کۆپی هەڵگرتنەوەی بێ ئیزن و بڵاو کردنەوەیان، ماندوو بوونەکانمان مایە پووچ دەکەن و بە ناوی خۆیانەوە تۆماری دەکەن و بڵاویان دەکەنەوە.
بۆ بەرگری و پارێزگاری لە مافی بڵاو کردنەوە، A-PDF Watermark ئامرازێکی پڕ بایەخە کە بە هۆی ئەم بەرنامە ساکارە دەتوانین لە سەر بەڵگەنامەکانی پی دی ئێف لۆگۆ و نووسراوە و هێمای تایبەت بە خۆمان دابنێین، هەتا کەسانی هەڵپەرەست نەتوانن زەحمەتەکانمان بە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Autorun CDMenuPro v6
خوڵقاندنی لەوحی پەستێنراو وێرای مێنۆی سەرنج راکێش کە ئەمرۆکە بە ناوی Autorun ناوبانگیان دەرکردووە، بۆتە کارێکی ئاسایی لە ناو کۆمپانیاکاندا و هەمیش کە زۆرێک لە بەکارهێنەران بۆ باشتر راگرتنی لەوحەکانی پەستێنراوی خۆیان هەڵدەستن بە تەراحی و درووست کردن و رایتی Autorunـەکانی خۆیان. بە دڵنییایێوە هەموومان ئاگاداری ئەو خاڵە هەین کە تەراحی کردنی ئەم مێنۆیانە پێویستی بە ئامرازی تایبەتی ئەم بوارە هەیە. یێکێک لەم نەرمەواڵانە کە هەم بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەرمەواڵە و هەمیش بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی جا چ بە مەبەستی تیجاری وەیان بە مەبەستی تایبەتی خۆیان کەڵکی لێ وەردەگیرێت ئامرازی CDMenuProیە.
ئەم ئامرازە بەهێزە، دەوڵەمەندە بە ئیمکاناتێکی زۆر و زەوەند و هەروەها دەس دەدات بۆ تەواوی بەکارهێنەران بە هۆی هەبونی رواڵەتێکی سەرنجراکێش وهاسان بەکارهێنانی لە کارپێکردن دا، کە خۆی یێکێک لە تایبەتمەندییەکانی گرینگی ئەم ئارازە دێتە هەژماردن. ئیمکانی تەراحی کردنی هاسان بە هۆی هەبونی Wizard یێکێکی تر لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەم ئامرازەیە بۆ کارئاسانی بەکارهێنەران.CDMenuPro وێرای پشتگری لە هەر چەشنە فۆرمەتێکی وێنەیی، فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگ بۆ پێوە لکاندنی دەنگ و ویدئۆ بە پرۆژەکان، پشتیوانی دەکات و تەواوی Objectتەکان کە لە هەر چەشنە تەراحی کردنێک دا دەکرێ بەکاربهێنرێن، لە ناو Autorunێک دا کۆ بکاتەوە و دەتوانین بڵێین کە ئەم ئامرازە بە پتر لە ٥٠ توانایی گرینگ کە هەر یێک لەوان دەتوانێ بۆ تەراحی و خوڵقاندنی هەر Autorunنێک سەرەکیترین ئامراز بێت بۆ بەکارهێنەران
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7